|
ساڵنامەی ساڵی خوێندنی 2009 – 2010
ئا:
1- تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم لە رۆژی سێ شەممەی رێكەوتی 15\12\2009 دەست پێ دەكات بۆ ماوەی (8) رۆژی ئەزموونی و لە رۆژی چوارشەممەی 23\12\2009 كۆتایی دێت .
2- پشووی یەكەمی ساڵی خوێندنی 2009-2010 لە رۆژی هەینی رێكەوتی 25\12\2009 دەست پێ دەكات تا وەكو رۆژی هەینی رێكەوتی 1\1\2010 كۆتایی دێت ، دەوامی وەرزی دووەم لە رۆژی شەممە رێكەوتی 2\1\2010 دەست پێ دەكاتەوە
3- پشووی دووەمی ساڵی خوێندنی 2009 – 2010 لە رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 11\3\2010 دەست پێ دەكات وە رۆژی سێ شەممە رێكەوتی رێكەوتی 23\3\2010 تەواو دەبێت ، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 24\3\2010 دەوامی وەرزی دووەم دەست پێ دەكاتەوە .
ب- تاقیكردنەوە بەراییەكان :
تاقی كردنەوە بەراییەكان رێكەوتی 23\2\2010 دەست پێ دەكات بە پێ ی خشتەیەكی تایبەت كە لە وەزارەتی پەروەردە دەردەچێت وهەموو رۆژێك لە كاتژمێر (2)ی پاش نیوەرۆ دەست پێ دەكات .
ج- تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاییەكان :
1- تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەم بۆ پۆلە ناكۆتاییەكانی هەردوو قۆناغی بنەڕەت و ئامادەیی رۆژی دووشەممە 10\5\2010 دەست پێ دەكات و رۆژی چوارشەممە 19\5\2010 كۆتایی دێت .
2- تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەمی پەیمانگەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە (لەبەر زۆری بابەتەكانیان) لە رۆژی دووشەممە رێكەوتی 10\5\2010 دەست پێ دەكات و رۆژی یەكشەممە 23\5\2010 كۆتایی دێت .
د- تاقیكردنەوە گشتییەكان :
1- تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانییەوە (زانستی – وێژەیی – پیشەیی – ئیسلامی – پەرستیاری – مامانی) رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 26\5\2010 دەست پێ دەكات ، وبە خشتەیەكی تایبەت كە وەزارەتی پەروەردە دەری دەكات .
2- تاقی كردنەوە گشتییەكانی خولی دووەمی بۆ قۆناغی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانییەوە رۆژی یەكشەممەی رێكەوتی 22\8\2010 دەست پێدەكات .
ه- تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاییەكان :
تاقی كردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاییەكان (ماوەكانی هەردوو وەرز) بۆ هەموو قۆناغەكانی خوێندن لەگەڵ پەیمانگاكانی سەر وەزارەتی پەروەردە رۆژی چوارشەممەی رێكەوتی 1\9\2010 دەست پێدەكات و رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 8\9\2010 كۆتایی دێت .
و- دەوامی ساڵی خوێندنی 2010 – 2011 رۆژی چوارشەممە 15\9\2010 دەست پێ دەكات .
تێبینی : ئەگەر رۆژێكی تاقیكردنەوەكان بەر پشووی رەسمی كەوت ئەوا تاقیكردنەوەی ئەو رۆژە دەچێتە رۆژی پاشتر وە بەهەمان زنجیرەی تاقیكردنەوەكانی تر دەروات
|
|
|
|