
له‌دیدارێكدا له‌نێوان وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی رێكخراوی (كۆمه‌ك)ی سویدی، به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای مامۆستایان جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه‌و، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پشتیوانی خۆی بۆ پرۆژه‌ی رێكخراوی كۆمه‌ك له‌بواری راهێنانی مامۆستایانی و پاڵپشتی كردنی پرۆسه‌ی نوێی خوێندن دووپات كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8/11/2009 به‌ڕێز (سه‌فین موحسین دزه‌یی) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیوانی وه‌زاره‌تدا له هه‌ولێر، پێشوازی له شاندێكی باڵای رێكخراوی كۆمه‌ك كرد، كه بایه‌خ به‌بواره‌كانی گه‌شه‌پێدان و په‌روه‌رده‌و فێركردن ده‌دات له‌هه‌رێمی كوردستان..
شانده‌كه پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان (ئاسۆس كه‌مال شه‌فیق) سه‌رپه‌رشیتاری پرۆژه‌كان، كاك (شه‌یدا مسته‌فا وسو) هاوكار له‌پرۆژه‌كانی كۆمه‌ك.
به‌ڕێز (ئاسۆس كه‌مال شه‌فیق) به‌ناوی رێكخراوی كۆمه‌كه‌وه پیرۆزبایی له به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یی كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی به وه‌زیری په‌روه‌رده‌و، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان كرد، بۆ پاڵپشتی به‌ڕێزیان له‌چالاكییه‌كانی رێكخراوی كۆمه‌ك له هه‌رێمی كوردستاندا...
له‌دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز (سه‌فین دزه‌یی) هاوكاری و پاڵپشتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی بۆ پرۆژه‌كانی كۆمه‌ك دووپاتكرده‌وه له‌بواری مه‌شق و راهێنانی مامۆستایان و سه‌رجه‌م چالاكییه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی تریان له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز وه‌زیری په‌روه‌رده دووپاتی كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێویستی به پاڵپشتی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و راوێژی هه‌موولایه‌ك هه‌یه بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ره‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندن له هه‌رێمی كوردستاندا.
له‌لایه‌كی تره‌وه شاندی رێكخراوی كۆمه‌ك چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ییان خسته به‌رده‌م وه‌زیری په‌روه‌رده بۆ مه‌شق و راهێنانی مامۆستایان.
جێگه‌ی باسه رێكخراوی كۆمه‌ك له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا چه‌ندین پرۆژه‌ی په‌روه‌رده‌ییان له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق جێبه‌جێ كردووه.