
ئه‌مڕۆ 28/3/2010 به‌ڕێز سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌یمانگه‌كان و مه‌شق و ئاماده‌یی پیشه‌سازی میكانیكی هه‌ولێر و قوتابخانه‌ی باڵای بنه‌ڕه‌تی تایبه‌تی كرد‌و، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی مامۆستایان و به‌شه‌كان كۆبۆوه‌و، باس له‌و گیروگرفتانه كرا كه دێنه‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی بۆ رێگه‌چاره‌ی گونجاو پیشاندا.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده خولی راهێنانی راهینه‌رانی (TOT) له‌سه‌ر چۆنیه‌تی وانه‌وتنه‌وه‌و فێركردن، به‌سه‌ركرده‌وه كه له‌لایه‌ن رێكخراوی یۆنیسێف و ئه‌نجومه‌نی رۆشنبیریی به‌ریتانی (British Council) به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ 30 مامۆستا‌و سه‌رپه‌رشتیارو به‌ڕێوه‌به‌ر سازدراوه