
به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاشنابوون به‌ره‌وشی خوێندنی ئێواران، بڕیاروایه مانگی نیسانی داهاتوو، دوو شاندی باڵای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وڵاتی توركیا بكه‌ن.
هه‌ر شاندێك له 12 پسپۆری بواری خوێندنی ئێواران و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی خوێندنی ئێواران پێكهاتووه‌و، له‌میانی ئه‌م سه‌ردانه‌دا چه‌ندین سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانی خوێندنی ئێواران له شاره‌كانی توركیا ئه‌نجام ده‌درێت و، له‌نزیكه‌وه‌ش به پرۆگرامی خوێندنی ئه‌م قوتابخانانه ئاشنا ده‌بن و چاویان به به‌رپرسانی ئه‌م بواره ده‌كه‌وێت.
ئه‌م سه‌ردانه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و كۆمپانیای فهزالاری په‌روه‌رده‌یی توركی، ئه‌نجام ده‌درێت و، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روانگه‌ی سیستمی خوێندن و دروشمی خوێندن بۆ هه‌مووان بایه‌خێكی به‌رچاو به په‌ره‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌روه‌رده‌یی قوتابخانه‌كانی ئێواران ده‌دات