
ئه‌مڕۆ 30/3/2010 سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند قوتابخانه‌و خوێندنگه‌یه‌كی له‌سنووری هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه، بۆ ئاشنابوون به ره‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندن و چاره‌سه‌ركردنی گرفت و كه‌موكوڕییه‌كان.
سه‌ره‌تا وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌ردانی قوتابخانه‌ی (ئاماده‌یی زۆزانی كچانی) كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی مامۆستایانه‌وه پێشوازی لێكراو له‌نزیكه‌وه به‌ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندن لهقوتابخانهكه ئاشنابوو.
وه‌زیری په‌روه‌رده له‌نزیكه‌وه چاوی به‌ستافی مامۆستایانی قوتابخانه‌كه كه‌وت و، به‌ڕێوبه‌رو مامۆستایانیش سه‌رنج و تێبینییهكانی خۆیان ده‌رباره‌ی سیستمی خوێندن و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕی و كێشه‌كان خسته‌ڕوو.
وه‌زیری په‌روه‌رده گوتی: هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناته‌واوی و كه‌له‌به‌رانه‌ی كه له‌په‌روه‌رده‌و سیستمی خوێندن به‌دی ده‌كرێن.
پاشان وه‌زیری په‌روه‌رده له‌درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانی هه‌ولێر، سه‌ردانی قوتابخانه‌ی (نالی بنه‌ڕه‌تی) و (ئاماده‌یی ئاڵای كچان)ی كرد.
هه‌روه‌ها قوتابخانه‌كانی (هه‌ڵۆ و گردمهندیلی بنه‌ڕه‌تی) به‌سه‌ركرده‌وه، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رو مامۆستایانی قوتابخانه‌كه دووپاتی كرده‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌رده‌م بایه‌خ به‌په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌دات و له‌هه‌ولێ به‌ره‌وپێش بردنی ره‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندنه له هه‌رێمی كوردستاندا، پاشان به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یی سه‌ردانی قوتابخانه‌ی (ئاماده‌یی سۆمای كچان)ی كرد‌و، ده‌ستخۆشی له‌هه‌وڵ و ماندووبوونی به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایانی خوێندنگه‌كه كرد بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندن.
سه‌فین دزه‌یی گوتی: كوردستان به‌هه‌وڵ و ماندووبونی دڵسۆزان پێش ده‌كه‌وێت و، ره‌نج و ماندووبوونی مامۆستایانیش هه‌رده‌م جێگه‌ی شانازی ئێمه‌یه كه گشت هه‌وڵێكیان ده‌خه‌نه‌كار بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانی دواڕۆژی گه‌له‌كه‌مان و به‌رزكردنه‌وه‌ی چرای زانست و هونه‌رو رۆشنكردنه‌وه‌ی ئایندهی نه‌وه‌كانی دواڕۆژی گه‌له‌كه‌مان