
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 31/3/2010 به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ره‌وشی خوێندنی ئه‌ڵمانی له هه‌رێمی كوردستاندا، خاتوو كلۆدیا رۆت سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌وه‌دی سه‌وزه‌كانی ئه‌ڵمانیاو وه‌زیری كشتوكاڵی پێشووی ئه‌ڵمانی، به‌یاوه‌ری دانا محه‌مه‌د خدر به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی نموونه‌یی و ئه‌هلی له‌دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و، خاتوو ئاهه‌نگ عیزه‌دین مه‌لافه‌ندی سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌می پسپۆری له په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، سه‌ردانی قوتابخانه‌ی گاره‌ی نموونه‌یی كرد له هه‌ولێرو، له‌لایه‌ن رزگار خدر قادر به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌و مامۆستایانه‌وه پێشوازی لێكرا.
له‌م سه‌ردانه‌دا خاتوو كلۆدیا له‌نزیكه‌وه ره‌وشی خوێندنی ئه‌ڵمانی له قوتابخانه‌كه به‌سه‌ركرده‌وه‌و خۆشحاڵی خۆی له ئاستی پێشكه‌وتووی قوتابی و خوێندكارانی قوتابخانه‌كه ده‌ربڕی و، به‌ڵێنی هاوكاری زیاتری ئه‌ڵمانیای دا بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌ڵمانی له‌هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له‌میانی ئه‌م سه‌ردانه‌دا خاتوو كلۆدیا چاوی به‌ژماره‌یه‌ك له‌و قوتابییه كوردانه كه‌وت كه ساڵانێك وه‌ك ڕه‌وه‌ندی كورد له وڵاتی ئه‌ڵمانیا خوێندوویانه.
شایانی باسه كه ئێستا 17 قوتابخانه‌ی خوێندنی ئه‌ڵمانی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و، پرۆسه‌ی خوێندنیش له‌و قوتابخانانه له‌ئاستێكی پێشكه‌وتوو دایه.