.JPG)
به‌چاودێری به‌ڕێز وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیشانگه‌ی شێوه‌كاری هونه‌رمه‌ند جه‌وهه‌ر محه‌مه‌د له‌گه‌له‌ری میدیا كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6/4/2010 به‌چاودێری سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیشانگه‌ی شێوه‌كاری هونه‌رمه‌ند جه‌وهه‌ر محه‌مه‌د له‌هۆڵی گه‌له‌ری میدیا له هه‌ولێر كرایه‌وه.
سه‌فین دزه‌یی یه‌كه‌یه‌كه‌ی تابلۆكانی به‌سه‌ر كرده‌وه كه ته‌عبیریان له سروشتی رازاوه‌ی كوردستان و لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و فۆلكلۆرییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كرد، پاشان به‌ڕێزیان چه‌ند په‌یڤێكی له تۆماری پێشانگهكهدا تۆماركرد.
ئه‌م پیشانگه‌یه چه‌ندین تابلۆی ره‌نگین له‌خۆده‌گرێت و، ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت