
وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌فین دزه‌یی رۆژی 7/4/2010 دواناوه‌ندی گاره‌ی نموونه‌یی به‌سه‌ركرده‌وه كه زمانی ئه‌ڵمانی تێدا ده‌خوێندرێت.
له‌و سه‌ردانه‌دا، پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌تی كرده‌وه كه له‌لایه‌ن قوتابیان سازدرابوو، ئینجا له‌گه‌ڵ (گرۆت یۆهان) جێگری یه‌كه‌می كونسوڵگه‌ریی گشتی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان و، (نیڤین سیوڤی) به‌رپرسی پرۆژه‌ی قوتابخانه‌كانی هاوبه‌شی دوارۆژی ئه‌ڵمانی، خه‌ڵاتیان به‌سه‌ر قوتابیان (ڤان عه‌بدولعه‌زیز، كه‌وسه‌ر حازم، ئه‌حمه‌د عه‌لائه‌دین) دابه‌شكرد، كه له‌چه‌ند پێشبڕكییهكدا سه‌ركه‌وتنیان وه‌ده‌ستهێناوه.
شایانی باسه كه ئێستا 17 قوتابخانه‌ی خوێندنی ئه‌ڵمانی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و، پرۆسه‌ی خوێندنیش له‌و قوتابخانانه له‌ئاستێكی پێشكه‌وتوو دایه