
قوتابییه‌كی به‌هره‌مه‌ندی كورد له قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی (الاخوه)ی كوڕان له‌شاری هه‌ولێر، ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی و موه‌لیده‌یه‌ك و، چه‌ندین ئامێری تری زانستی دروست كردووه.
قوتابی به‌هره‌مه‌ند عومه‌ر جه‌مال ئه‌حمه‌د پۆلی ده‌ی ئاماده‌یی، كه ته‌مه‌نی 16 ساڵه چه‌ندین ئامێری دروست كردوه، كه جێگه‌ی ده‌ستخۆشی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8/4/2010 به‌مه‌به‌ستی هاندان و پاڵپشتی كردنی ئه‌م قوتابییه به‌هره‌مه‌نده به‌ڕێز سڵاح جاف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خوێندنی ئاماده‌یی و پیشه‌یی به‌وه‌كاله‌ت به نوێنه‌رایه‌تی به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌و، به‌یاوه‌ری دانا محه‌مه‌د خدر به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی ئه‌هلی له وه‌زاره‌ت و، محه‌مه‌د كاكۆ ره‌سول به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه، له مهراسێمێكدا له قوتابخانه‌كه، بڕوانامه‌ی رێزلێنان و خه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی پێشكه‌ش به‌م قوتابیه به‌هره‌مه‌نده كرد.
له وته‌یه‌كدا به‌ڕێز سه‌ڵاح جاف دووپاتی كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له روانگه‌ی سیستمی نوێی خوێندندا پشتیگریی له‌په‌ره‌پێدانی به‌هره‌ی قوتابی و خوێندكاران ده‌كات، جێگه‌ی دڵخۆشی ئێمه‌یه كه قوتابییه‌ك له‌و ته‌مه‌نه‌دا داهێنانی له‌و جۆره پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌كات.
قوتابی به‌هره‌مه‌ند عومه‌ر جه‌مال ئه‌حمه‌د وێڕای خۆشحاڵی خۆی به‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، دووپاتی كرده‌وه كه چه‌ندین داهێنانی تری به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و به‌نیازه به پاڵپشتی وه‌زاره‌ت جێبه‌جێیان بكات و، خه‌ونیش به دروستكردنی ئۆتۆمبێلێكی گه‌وره‌و فڕۆكه‌یه‌ك و دامه‌زراندنی كارگه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل له هه‌ولێر ده‌بێنێت و هه‌وڵی بۆ ده‌دات.
هه‌روه‌ها سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌و مامۆستا ڤیان جه‌مال و قوتابی عومه‌ر حیكمه‌ت كرد كه هه‌رده‌م پاڵپشتن بۆ سه‌رخستنی پرۆژه زانستییه‌كانی.