_2.JPG)
له‌درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندن له هه‌رێمی كوردستاندا، رۆژی شه‌ممه 17/4/2010 سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده په‌یمانگه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێرو هه‌ردوو قوتابخانه‌ی ره‌نج و سه‌رهه‌ڵدانی بنه‌ڕه‌تی و باخچه‌ی ساوایانی بروسكی له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی برایه‌تی و خانزادی هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه.
سه‌ره‌تا وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌ردانی په‌یمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی هه‌ولێری كرد‌و به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه پۆل و به‌ش و یاریگه‌كانی تێوری و پراكتیكی به‌سه‌ركرده‌وه‌و، ئاستی به‌ره‌وپێشچوونی په‌یمانگه‌كه‌ی به‌رزنرخاند.
وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه له روانگه‌ی سیستمی نوێی خوێندنه‌وه بایه‌خێكی به‌رچاو به په‌ره‌پێدانی وه رزش ده‌ده‌ین چونكه په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی رۆلێكی گرنگی هه‌یه له پێشخستنی كۆمه‌ڵ و په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست و كارامه.
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده قوتابخانه‌كانی ره‌نج و سه‌رهه‌ڵدان و باخچه‌ی ساوایانی بروسكی له‌گه‌ره‌كه‌كانی برایه‌تی و خانزاد به‌سه‌ركرده‌وه‌و، له كه‌موكوڕی و پێداویستییه‌كانی ئه‌و قوتابخانانه‌ی كۆڵییه‌وه، له نزیكه‌وه به گرفت و كێشه‌كانیان ئاشنابوو به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌ی گونجاو بۆ گرفته‌كانیان