
له‌درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانی كوردستان سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یمانگه‌ی كۆمپیوته‌ری هه‌ولێرو كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌هید فاخیر مێرگه‌سۆری له‌سنووری هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه‌و فیستڤاڵی قوتابخانه سریانییهكانی سنووری په‌روه‌رده‌ی گشتی هه‌ولێری له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه كرده‌وه.
سه‌ره‌تا وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌ردانی په‌یمانگه‌ی كۆمپیوته‌ری هه‌ولێری كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایانه‌وه پێشوازی لێكراو له‌نزیكه‌وه به‌ره‌وشی په‌یمانگه‌كه ئاشنابوو .
سه‌فین دزه‌یی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد سیستمی نوێی وه‌زاره‌ت زۆر بایه‌خ به په‌یمانگه‌كانی كۆمپیوته‌ر ده‌دات له‌و روانگه‌یه‌ی كۆمپیوته‌رو ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م نیشانه‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵه‌و كۆمپیوته‌ر بۆته زمانی زیندووی گه‌لانی جیهان، بۆیه ئێمه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده زۆر بایه‌خ به‌م زانسته گرنگه ده‌ده‌ین.
پاشان له‌درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه‌كانی هه‌رێم، سه‌ردانی كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌یی شه‌هید فاخیر مێرگه‌سۆری كرد‌و هه‌رسێ به‌شی باخچه‌ی ساویان و بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه كه له‌ئاستێكی پێشكهوتوودایهو، ده‌ستخۆشی له‌ستافی به‌ڕێوه‌رایه‌تی و ستافی مامۆستایان كرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌چاودێری وه‌زیری په‌روه‌رده به‌ئاماده‌بوونی نزار حه‌ننا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خوێندنی سریانی و پاكیزه ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، له قوتابخانه‌ی (شلامه)ی بنه‌ڕه‌تی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه فیستڤاڵی قوتابخانه سریانییهكانی عه‌نكاوه‌و شه‌قڵاوه‌و كۆیه‌و هه‌رمۆته و دیانا به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و میانه‌دا سه‌فین دزه‌یی پێشانگه‌یه‌كی په‌خشنامه‌ی سه‌ردیواری قوتابخانه ئاشوورییه‌كانی كرده‌وه‌و، له وته‌یه‌كدا خۆشحاڵێ خۆی له به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وشی خوێندنی سریانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و دووپاتی كرده‌وه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌رده‌م پاڵپشتی خوێندنی سریانی و سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی تر ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی برایانه بههاوژیانی له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌ژین... له درێژه‌ی فیستڤاڵه‌كه‌دا چه‌ندین سروود‌و گۆرانی و به‌رهه‌می هونه‌ری له‌لایه‌ن قوتابیانی خوێندنی سریانی پێشكه‌ش كران