
رۆژی سێشه‌ممه 20/4/2010 به‌چاودێری سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی قوتابخانه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر پێشانگه‌یه‌كی هونه‌ری شێوه‌كاری بۆ مامۆستایانی سنووری په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له گه‌له‌ری پاركی شانه‌ده‌ر ده‌كاته‌وه.
به‌به‌شداری 100 مامۆستای هونه‌ری شێوه‌كاری كه هه‌ریه‌كه‌یان به تابلۆیه‌ك به‌شداری ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی قوتابخانه‌كانی په‌روه‌رده‌ی گشتی هه‌ولێر پێشانگه‌یه‌كی هونه‌ری شێوه‌كاری بۆ مامۆستایانی سنووری په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ده‌كاته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه هۆشیار مه‌رجان به‌ڕێوه‌به‌ری چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر گوتی: له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی قوتابخانه‌كان، ئه‌م ئه‌م پیشانگه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه له‌ماوه‌ی رۆژانی 20-22/4/2010 له گه‌له‌ری پاركی شانه‌ده‌ر له هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها مه‌رجان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه چه‌ندین پرۆژه‌ی هونه‌ری تریان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ خزمه‌تكردنی ره‌وشی هونه‌ری له كوردستاندا