
به‌چاودێری سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی عه‌لی سالار به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چالاكی وه‌رزشی و دێده‌وانی و هونه‌رو عه‌بدولعه‌زیز سه‌رحان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی و یوسف گه‌رمیانی نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ 22/4/2010 به‌بۆنه‌ی هه‌فته‌ی جیهانی خوێندن بۆ هه‌مووان كه له‌ماوه‌ی رۆژانی 19- 25/4/2010 له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ئه‌نجام ده‌درێت، ئاهه‌نگێك به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چالاكی وه‌رزشی و دێده‌وانی و هونه‌ر له قوتابخانه‌ی شنرۆیی نموونه‌یی سازكرابوو.
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به‌ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێكردو، چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و ئۆپه‌رێت كه گوزارشتیان له‌م بۆنه جیهانییهدهكرد پێشكه‌ش كران.
له‌وته‌یه‌كدا به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌فین دزه‌یی گوتی:
ساڵانه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده شانبه‌شانی وڵاتانی جیهان ئه‌م یاده به‌رزراده‌گرێت و ئه‌مساڵیش به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوی یۆنیسكۆ له ژێر دروشمی (به‌پاڵپشتی دارایی به‌ره‌و په‌روه‌رده‌ی جۆری وبابه‌تیانه‌ی باش) ئه‌م بۆنه جیهانییه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌ڕوانگه‌ی جێبه‌جێكردنی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی هاوچه‌رخ كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستاندا به‌هه‌مان دروشمی (فێربوون بۆ هه‌مووان) په‌یڕه‌وی ده‌كات, یه‌كێك له ته‌وه‌ره گرنگه‌كانی له ڕوانگه‌ی ده‌سته‌به‌ربوونی مافه‌كانی تاكه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌كتیڤكردنی ڕۆڵی خێزان وبهشداربوونی كارایانه له‌په‌روه‌رده وفێركردن هاوشانی قوتابخانه وخوێندنگه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری په‌روه‌رده له‌درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا روونی كرده‌وه:مه‌به‌ست وئامانجی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابینكردنی مافه‌كانه وهاندانیانه بۆفێربوون ونه‌هێشتنی دابڕاوان له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان وره‌خساندنی هه‌لێكی باش وگونجاو بۆئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان له‌به‌رده‌م واڵابێت وهاوشانی هاوڵاتیان بگه‌ن به‌ماف وداخوازی وئاواتهكانیان و به‌سه‌ربه‌ستی له‌پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌دا به‌شداری بكه‌ن, گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆقوتابخانه وخوێندنگه ده‌سكه‌وتێكی دیكه‌یه بۆكۆمه‌ڵگه, چونكه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی دیارده ناشایسته‌كان.
هه‌ر له‌میانی ئه‌م ئاهه‌نگه‌دا قوتابیانی بنكه‌ی نازناز بۆ فێربوونی گه‌وران چه‌ند په‌خشان و هۆنراوهیهكیان پێشكه‌ش كرد كه دوای خوێندنیان له‌م بنكه‌یه توانیویانه به‌سه‌ركه‌وتووی فێری خوێندن ببن و له نه‌خوێنده‌واری رزگاریان ببێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌ردانی قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی شایسته‌ی كچانی كرد له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری هه‌ولێرو له‌نزیكه‌وه ره‌وشی قوتابخانه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و، ده‌ستخۆشی له‌هه‌وڵ و ماندووبوونی مامۆستایان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌كه كرد‌و، ئاماژه‌ی بۆ گرنگی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هه‌موولایه‌ك كرد بۆ سه‌رخستنی ره‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندن له هه‌رێمی كوردستاندا.
شایانی باسه له‌ماوه‌ی نێوان 19-25/4/2010 له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به چه‌ندین چالاكی ئه‌م یاده به‌رزڕاده‌گرێت