
به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری په‌روه‌رده زیاتر له 1500 قوتابی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی سنووری په‌روه‌ره‌ی هه‌ولێر به‌شدارایان له بینینی نمایشه‌كانی گرووپی سێركی جیهانی كرد.
رۆژی شه‌ممه 25/4/2010 به‌به‌شداری سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عه‌بدوڵڵا سابیر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، له‌به‌رده‌م پاركی شانه‌ده‌ر، زیاتر له 1500 قوتابی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی سنووری په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر به‌شداریان له‌بینینی یاری و نمایشه‌كانی سێركی جیهانی كرد .
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژی ئه‌م نمایشه سێركیانهیه كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت و له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رژه‌وندی قوتابی و خوێندكاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت تاوه‌كو زۆرترین ژماره‌ی قوتابیان به‌شداری له بینی ئه‌م یارییه سێركیانهدا بكه‌ن.
له‌وته‌یه‌كدا بۆ قوتابی و خوێندكاران، وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه له روانگه‌ی سیستمی خوێندنه‌وه، هه‌رده‌م له‌هه‌وڵی زیاتر ئاسووده‌كردنی قوتابیان داده‌بین و ئه‌م هه‌وڵه‌شمان بۆ ئه‌وه‌یه تا نه‌وه‌كانی دواڕۆژ هه‌رده‌م ئاسووده‌و به‌خته‌وه‌ربن.
هه‌روه‌ها سه‌فین دزه‌یی دووپاتی كرده‌وه، به‌شداربوونی قوتابی و خوێندكاران له‌چالاكییه رۆشنبیریی و هونه‌ری و كلتوورییه‌كاندا رۆلێكی گرنگی هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی هزرو ئاسۆی زانیارییه‌كانیان.
شایانی باسه كه ئه‌مرۆ هه‌ریه‌كه له قوتابخانه‌كانی باداوه، پۆڵا، پیره‌مێرد، شاهه‌نگ، رۆژ، كۆڕه‌ك، شێخی چۆلی، شاسوار، شێخ ره‌زا، له‌سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر به‌شداریان له‌چالاكی ئه‌مڕۆ كرد