
به‌چاودێری سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فیستڤاڵی كۆلیژی قه‌ڵای به‌هره‌داران له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 27/4/2010 به‌چاودێری سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌و به‌ئاماده‌بوونی د. محه‌مه‌د سابیر شێروانی نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و پاكیزه ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێرو چه‌ند به‌رپرسێكی حكومی و كه‌سوكاری قوتابیان، فیستڤاڵی ساڵانه‌ی كۆلیژی قه‌ڵای به‌هره‌داران له‌بواری زانست و ته‌كنه‌لۆژیا كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری په‌روه‌رده پێشانگه‌یه‌كی په‌خشنامه‌ی سه‌ردیواری كرده‌وه‌و، به‌یاوه‌ری ئاماده‌بووان به‌شه‌كانی پێشانگه‌ی زانستی له به‌شه‌كانی زینده‌وه‌رزانی و فیزیا‌و بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای هاوچه‌رخ به‌سه‌ركرده‌وه‌و قوتابیان به‌شێك له‌چالاكییه زانستییه‌كانیان له‌میانی فیستڤاڵه‌كه‌دا به‌زمانی ئینگلیزی پێشكه‌ش كرد.
كۆلیژی قه‌ڵای به‌هره‌داران یه‌كێكه له‌و سێ كۆلیژه‌ی كه له‌هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك و سلێمانی كراونه‌ته‌وه‌و، قوتابییه بلیمه‌ت و به‌هره‌مه‌نده‌كان له‌خۆده‌گرێت كه توانا‌و به‌هره‌ی زانستی‌یان له‌ئاستێكی به‌رزدایه‌و خوێندنیش له‌م كۆلیژانه به‌زمانی ئینگلیزییه‌و ئێستا پۆله‌كانی 7 تا 9ی بنه‌ڕه‌تی له‌خۆده‌گرێت و، تا پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌روانگه‌ی پاڵپشتی كردنی به‌هره شاراوه‌كانی نه‌وه‌كانی دواڕۆژ، بایه‌خ به په‌ره‌پێدانی توانا‌و لێهاتوویی قوتابی و خوێندكاره زیره‌كه‌كان ده‌دات.