
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریاریدا قوتابیانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی كه ده‌ره‌كین و به‌پێنج وانه‌ی كه‌وتوو، ئه‌وانه‌ی ئێواران و به‌یانیانیش به چوار وانه‌ی كه‌وتوو، به‌شداری له تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی بهكالۆریادا بكه‌ن.
له‌به‌رئه‌وه‌ی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی داهاتوو پرۆگرامه‌كانی خوێندنیان ده‌گۆردرێت و ده‌كه‌وێته ناو سیسته‌مه تازه‌كه‌وه، به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی هه‌لێك بۆ خوێندكاران و قوتابیان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كیان ئه‌نجام داوه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاریدا كه هه‌لێكیان بۆ بره‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری ئه‌زموونه گشتییه‌كان بكه‌ن..
بۆیه ئه‌وانه‌ی قوتابی و خوێندكاری ده‌ره‌كین تا پێنج وانه كه‌وتبن ده‌توانن بچن تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وانه‌ی خوێندنی رۆژیش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئێواران سێ وانه‌بوو ئێستا بۆیان كراوه به چوار وانه، ئه‌گه‌ر له چوار وانه كه‌وتبن ده‌توانن بچنه تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه، بۆیه ئه‌وانه‌ی ئه‌و بریاره ده‌یانگرێته‌وه ده‌توانن بچن سه‌ردانی قوتابخانه‌كانیان بكه‌ن و قوتابییه ده‌ره‌كییه‌كانیش سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌كان بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ناسنامه‌یان بۆ دروست بكرێت.
شایانی باسه له‌به‌رئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو پرۆگرامه‌كانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی ده‌گۆردرێت، بۆیه ئه‌م بڕیاره له به‌رژه‌وه‌ندی قوتابی و خوێندكاران په‌سندكرا