
له‌میانی سه‌ردانی فه‌رمی خۆیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 17/5/2010 حه‌سه‌ن مونهیمنهی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی لوبنانی و شاندی یاوه‌ری به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوون به ره‌وشی په‌روه‌رده‌و فێركردن له هه‌رێمی كوردستاندا، به‌یاوه‌ری سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌یی شه‌هید فاخیر مێرگه‌سۆری له‌هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی كارگێڕیی و مامۆستایانه‌وه پێشوازیان لێكرا.
له‌م سه‌ردانه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی لوبنانی باخچه‌ی ساوایانی سابیسی نێوده‌وڵه‌تی و به‌شه‌كانی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی له كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌نزیكه‌وه به‌پرۆسه‌ی خوێندن له كۆمه‌ڵگه‌كه ئاشنابوو.
حه‌سه‌ن مونهیمنهو شاندی یاوه‌ری خۆشحاڵی خۆیان له به‌رزی ئاستی خوێندن له كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا، دووپاتكرده‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی لوبنانی و شاندی یاوه‌ری له‌سه‌ر داوه‌تی فه‌رمی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم دێت، به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ردوولاو مۆركردنی پرۆتۆكۆلێكی كاركردنی هاوبه‌ش بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوانیان، له‌بواره‌كانی په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و توانای مرۆیی مامۆستا‌و په‌روه‌رده‌كاران و شێوازه‌كانی وانه‌وتنه‌وه‌و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای هاوچه‌رخ له په‌روه‌رده‌دا