
له‌ڕێوڕه‌سمێكدا به‌چاودێری د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێرو ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومی و مامۆستایان و به‌رپرسانی بواری په‌روه‌رده، به‌ردی بناغه‌ی خوێندنگه‌یه‌كی هاوچه‌رخ له‌هه‌ولێر دانرا.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌می باڵاخانه‌ی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕێوره‌سمێكدا د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گه‌ڕه‌كی به‌هاری نوێی شاری هه‌ولێر به‌ردی بناغه‌ی یه‌كه‌مین خوێندنگه‌ی هاوچه‌رخی دانا، رێوڕه‌سمه‌كه به‌پێشكه‌شكردنی چه‌ند وته‌یه‌ك ده‌ستیپێكرد.
د.به‌رهه‌م له‌وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم له بودجه‌ی په‌سندكراوی ساڵی 2010 دا بڕی 150 ملیار دیناری بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی خوێندنگه‌ی هاوچه‌رخ دابینكردووه كه به‌پێی پێوه‌رێك له هه‌موو ناوچه جیاكانی كوردستاندا دروست ده‌كرێن.
ئه‌و قوتابخانه هاوچه‌رخه كه له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بڕی دوو ملیار‌و دوو سه‌د ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كراوه، له سێ نهۆم پێكهاتووه‌و له‌سه‌ر رووبه‌ری (6213) مه‌تردوجا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه دروست ده‌كرێت كه 27 پۆلی خوێندن و ژوور بۆ به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایان و 6 هۆڵی تاقیگه‌و هۆڵی موزیك و وێنه‌كێشان و شانۆ‌و كتێبخانه‌و هۆڵی كۆمیپوتهرو گۆڕه‌پانێكی وه‌رزشی و هه‌موو پێداویستیه‌كانی دیكه‌ی خوێندنی له‌خۆگرتووه.