
منداڵه خۆشه‌ویسته‌كانی كوردستان....
ئه‌م كاته‌و هه‌موو كاتێكتان هه‌ر خۆشی و شادی بێت.....
ئه‌مڕۆ 1/6 سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی منداڵان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، به‌م بۆنه‌یه‌وه چاوی هه‌مووتان ماچ ده‌كه‌م و ده‌ستی یه‌كه یه‌كه‌تان ده‌گوشم.
ئازیزه‌كانم..
ئێوه كه رۆله‌كانی ئه‌م میلله‌ته‌ن و ئه‌مڕۆ له كوردستانی ئازاد‌دا هه‌وای سه‌ربه‌ستی هه‌ڵده‌مژن و به زمانی زگماكی خۆتان ده‌خوێنن بێگومانم ئه‌وه‌تان له‌به‌رچاوه كه ئه‌مه له ئه‌نجامی ماندووبوون و خه‌باتی دایك و باوك و كه‌سوكاری هه‌ریه‌ك له ئێوه‌ی ئازیزه، میلله‌تی ئێمه زۆر ناخۆشی و مه‌ینه‌تی بینی تا ئێوه بگه‌نه كه‌ناری ئارامی و ئاسووده‌یی.
خۆشه‌ویستانم..
ئێوه به‌شێكی گرنگی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ن و، ره‌نگڕێژی سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیان ده‌كه‌ن، ئێوه‌ن كه سبه‌ی باخچه‌كان پڕده‌كه‌ن له په‌پووله‌و خونچهگوڵهكان ده‌گه‌شێننه‌وه و ئاسمان پڕده‌كه‌ن ئه‌ستێره، بۆیه نابێت له راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانتان سست بن كه له هه‌موویان گرنگتر خوێندن و كۆشش و رێزگرتنی یاسایه، دڵنیاشم ئه‌و كرده‌وه جوانانه هه‌ر له ئێوه ده‌وه‌شێته‌وه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش هه‌موو هه‌ولێكی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ تا ئێوه له باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌و خوێندنگهكانتان به ئاسووده‌یی بخوێنن، به‌ڵێنی ئه‌وه‌شتان ده‌ده‌ینێ كه دواڕژێكی پڕشنگدار چاوه‌ڕێی هه‌مووتانه.
دووباره ئه‌م رۆژه‌تان لێ پیرۆز ده‌كه‌م و هیوادارم هه‌رده‌م ساغ و پڕ چالاكی و داهێنان بن......
سه‌فین دزه‌یی..
وه‌زیری په‌روه‌رده....
1/6/2010