
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پرۆگرام و چاپه‌مه‌نییه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به نووسراوی ژماره (624ج) له 26/5/2010 ئاگاداری سه‌رجه‌م قوتابی و خوێندكارانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی ده‌كاته‌وه كه به‌شداری له خوله‌كانی به‌هێزكردنی هاوینه‌ی وانه‌كانی (بیركاری، كیمیا، زینده‌وه‌رزانی) نه‌كه‌ن، چونكه هێشتا په‌رتووكی نوێی ئه‌م بابه‌تانه ته‌واو نه‌بووه‌و، ئه‌گه‌ر به‌شداری له‌و خولانه‌دا بكه‌ن ئه‌وا پاره‌و ماندووبوونیان بهفێرۆدهڕوات.
به‌گوێره‌ی ئه‌م نووسراوه هیچ مامۆستایه‌ك بۆی نیه ئه‌م وانانه بڵێته‌وه تا چاپی كوردی ئه‌م بابه‌تانه ده‌گاته ده‌ست قوتابی و خوێندكارانی كوردستان و، تا خولی رێبه‌رانی په‌روه‌رده‌یی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و كۆمپانیای جیۆپرۆجێكتس بۆ رێبه‌رانی په‌روه‌رده‌یی ئه‌م وانانه له 25/7/2010 ته‌واو ده‌بێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پرۆگرام و چاپه‌مه‌نییه‌كان مامۆستایانی سه‌رجه‌م وانه‌كانیش له دروستكردنی مه‌لزه‌مه ئاگادارده‌كاته‌وه چونكه به بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دروستكردنی مه‌لزه‌مه به‌كارێكی نایاسایی داده‌نرێت و ئه‌و مامۆستایه‌ی سه‌رپێچی بڕیاره‌كه بكات رووبه‌رووی لێپێچینه‌وه ده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و خولانه‌ش كه ئێستا له‌لایه‌ن په‌یمانگه ئه‌هلییه‌كان له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه ناوخۆییه‌كان بانگه‌وازی بۆ ده‌كرێت، بۆ هه‌رسێ بابه‌تی (بیركاری، كیمیا، زینده‌وه‌رزانی)، ئه‌وا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پرۆگرامه‌كان داوای راگرتنیان ده‌كات تا كتێبه‌كان ده‌گه‌نه ده‌ست قوتابیان بۆ ئه‌وه‌ی ماندووبوون و ره‌نج و پاره‌ی قوتابی و خوێندكاران به‌فیرۆ نه‌چێت