
له‌دیدارێكدا له‌نێوان وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی ئه‌ڵمانی باس له كردنه‌وه‌ی باخچه‌یه‌كی ساوایان و قوتابخانه‌یه‌ك، له‌سه‌ر ستانداردی ئه‌ڵمانی كرا.
سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دیوانی وه‌زاره‌تدا له‌هه‌ولێر، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نیهاد له‌تیف قۆجه قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، پێشوازی له‌شاندێكی ئه‌ڵمانی كرد كه پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان ئۆلیڤه‌ر شناگن بێرگ كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێرو هیلمۆت گنادیز به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای (مان) و میدیا ساماجاو و یۆرگن ئاندر به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ئه‌ڵمانی و پارێزه‌ری ئه‌ڵمانی سه‌عید ویزی، كه به‌مه‌به‌ستی گفتۆگۆكردن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی و باخچه‌یه‌كی ساوایان سه‌ردانی وه‌زاره‌تیان كردووه.
له‌دیدارێكی هاوبه‌شدا شاندی میوان ستایشی به‌ره‌وپێش چوونی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستانیان كرد له هه‌موو روویه‌كه‌وه و خۆشحاڵی خۆیان بۆ سه‌ركه‌وتنی سیستمی نوێی خوێندن دووپات كرده‌وه كه سه‌ركه‌وتووانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و، پشتیوانی خۆیان بۆ په‌ره‌پێدانی ره‌وشی په‌روه‌رده‌و فێركردن له هه‌رێمی كوردستاندا دووپات كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌فین دزه‌یی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌م پرۆژه په‌روه‌رده‌ییه گرنگه خواست و، ته‌واوی ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی بۆ سه‌رخستنی ئه‌م قوتابخانه ئه‌ڵمانییه دووپاتكرده‌وه‌و، خۆشحاڵی خۆی له‌وه ده‌ربڕی كه قوتابخانه‌كه به‌كۆمه‌كی و سپۆنسه‌ری كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان و حكومه‌تی ئه‌ڵمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بڕیاریش وایه له‌سه‌ره‌تای ساڵی خوێندنی داهاتوودا قوتابخانه‌یه‌ك و باخچه‌یه‌كی ساوایان له‌سه‌ر ستانده‌ردی ئه‌ڵمانی له‌شاری هه‌ولێر بكرێنه‌وه