
به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوون به‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاروچالاكیه‌كانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كرد له هه‌ولێرو، له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌سه‌ن جوجه سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ته‌وه پێشوازی لێكرا.
له‌دیدارێكدا باس له كێشه‌و گرفته‌كانی مامۆستایان و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان كرا‌و، وه‌زیری په‌روه‌رده ته‌واوی ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی نیشاندا بۆ هاوكاری كردنیان و چاره‌سه‌ركردنی گرفت و كێشه‌كانیان له به‌رژه‌وندی وه‌دیهێنانی مافه‌كانی مامۆستایان.
هه‌روه‌ها رۆلی گرنگ و پڕ بایه‌خی ئه‌و مامۆستا‌و په‌روه‌رده‌كارانی كوردستانی به‌رزنرخاند له خزمه‌تی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانی دوارٍۆژی گه‌له‌كه‌مان و، ئاماژه‌ی بۆ گرنگی رۆلی مامۆستایانی كوردستان كرد كه له قۆناغه جیاجیاكانی مێژووی كورد‌و، له سه‌رده‌مه هه‌ر ناسك و پڕ مهینهتییهكاندا نه‌یانهێشت كاروانی په‌روه‌رده‌و زانست له كوردستان په‌كی بكه‌وێت