
چوارشه‌ممه 23/6/2010 به‌ئاماده‌بوونی سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌و كارل هێنریك ئاسارگارد كونسوڵی گشتی سوید له‌هه‌رێمی كوردستان و خاتوو كاترینا كۆرپ رێكخراوی تۆرنسێگلارنا Tornseglarna (په‌ره‌سێلكه)ی سویدی و ئه‌رسه‌لان هه‌ورامی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوه‌كه، گرێبه‌ستێك له‌نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم و رێكخراوی ناوبراو واژۆكرا بۆ كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی پیشه‌یی میللی له‌پارێزگای سلێمانی.
گرێبه‌ستی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه پیشه‌ییه‌كه له‌نێوان به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم و خاتوو كاترینا كۆرپ سه‌رۆكی رێكخراوی په‌ره‌سێلكه‌ی سویدی واژۆكرا.
ئه‌م خوێندنگه‌یه تایبه‌ت ده‌بێت به‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی كه له‌خوێندن دابڕاون و ته‌مه‌نیان له نێوان 18 تا 30 ساڵی دایه‌و به‌نیازن درێژه به‌خوێندن بده‌ن..
خوێندنیش له‌م قوتابخانه پیشه‌ییه میللیه به زمانی كوردی و ئینگلیزی ده‌بێت هه‌روه‌ها ئه‌م قوتابخانه‌یه وێڕای بواره پیشه‌ییه‌كان، گرنگی به‌بواری كلتوور‌و بواره‌كانی هونه‌رو رۆشنبیریی گشتی ده‌دات