
به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌یادی ڕۆژی جیهانی منداڵاندا، فێرگه‌ی بالێی سلێمانی كه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیه، دووه‌مین ڤیستیڤاڵی سه‌مای بالێی له ڕۆژانی 24-25/6/2010 ڕێكخست.
ئه‌م ڤیستیڤاله كه له هۆلی ته‌لاری هونه‌ری شاری سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له م.كه‌مال نوری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیاران و دایكان و باوكانی فێرگه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا چه‌ندین جۆر سه‌مایی بالێی جیهانی به‌شێوازێكی زۆر جوان و سه‌رنج راكێش پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كران و، بوونه هۆی ده‌رخستنی بههرهوتوانای منداڵه‌كان و ره‌زامه‌ندی و خۆشحاڵی ئاماده‌بووان.
جێی باسه نمایشه‌كانی نێو ڤیستڤالهكه له پێكهاتبوو له سه‌ماكانی (ده‌ریاچه‌ی قوڵینگ، كڵاوسور، دیاری، تانگۆ، كرانه‌وه‌ی گوڵ، نوكی نوكی،دۆن‌كیشۆت،یادی منداڵان، میللی، چینی، ورێنه)