
به‌چاودێری به‌ڕێز سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 1/7/2010 له‌ژێر دروشمی (خێوه‌تگه‌ی دێده‌وانی نیشانه‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌و كاریگه‌ره له بنیادكردنی كه‌سایه‌تی به‌هێزی ئه‌ندامه‌كانی) سه‌یرانگه‌ی شێره‌سوار چادرگه‌ی دێده‌وانی رابه‌ران و دێدهوانان ده‌ست پێده‌كات.
له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێز فوئاد عوبێد قادر به‌ڕێوه‌به‌ری چالاكی دێده‌وانی له‌دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده گوتی: به‌چاودێری به‌ڕێز وه‌زیری په‌روه‌رده رۆژی 1/7/2010 خێوه‌تگه‌كه ده‌ستپێده‌كات و نزیكه‌ی 161 قوتابی و خوێندكار له هه‌روو ره‌گه‌ز به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ زیاتر له 50 مامۆستا‌و سه‌رپه‌رشتیارو راهێنه‌ر كه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستانه‌وه به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز فوئاد عوبێد گوتی: دێده‌وانی رابه‌رێكه بۆ فێربوونی هاوكاری و ته‌بایی و ره‌وشت به‌رزی و برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و ئارامگرتن و لێبوورده‌یی و په‌روه‌رده‌كردن بۆیه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بایه‌خێكی به‌رچاو به‌م لایه‌نه گرنگه ده‌دات، چونكه ده‌بێته هۆی دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست و كارامه‌و، ئه‌مه ته‌واوكه‌ری پرۆگرامی خوێندنهو ئامانجی هه‌موومان بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانی دواڕۆژ