
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌یمانگه‌كان و مه‌شق له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی توانای مامۆستایانی كۆمپیوته‌ر بریاریدا به‌به‌شداریكردنی مامۆستایانی ده‌ستنیشانكراوی په‌یمانگه‌كانی كۆمپیوته‌ری هه‌رێمی كوردستانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت له‌خوولی كۆمپیوته‌ر له بابه‌ته‌كانی (پرۆگرامینگ. نێت وێرك . ویپ دیزاین) بۆماوه‌ی دوو مانگ كه له سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی په‌ره‌پێدانی ئاستی زانستی مامۆستایانی كۆمپیوته‌ر له‌كوردستان.
به‌رێز ئیبراهیم بایز به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌یمانگه‌كان و مه‌شق به‌نوێنه‌رایه‌تی وه‌زیری په‌روه‌رده خوله‌كه‌ی كرده‌وه به‌ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌رو مامۆستایان و راهێنه‌ران. به‌رێزیان وته‌یه‌كی پێشكهشكردو ئامانجی كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره خولانه‌ی بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه‌و تیشكی خسته‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه به‌تایبه‌تی ئه‌م خوله‌كه به‌تواناكانی مامۆستایانی خۆمان ئه‌نجام ده‌درێت و، ئاستی مامۆستایانی خۆمان هیچیان له‌ئاستی مامۆستایانی بیانی كه‌مترنیه به‌هه‌وڵ و كۆششی ئه‌وان ده‌توانین پرۆژه به‌سه‌ركه‌وتوی ئه‌نجام بده‌ین.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه مامۆستا عه‌لی حوسێن ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كۆمپیوته‌ر له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده گوتی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی په‌یمانگه‌كانی كۆمپیوته‌ر له كوردستان بیر له پرۆگرامی خوێندنی سه‌رده‌میانه و مامۆستای لێهاتوو كرایه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (Bit Media)ی نه‌مساوی مۆركرد بۆ دانانی پرۆگرامێكی زانستی گونجاوو راهێنانی مامۆستایان له‌سه‌ر بابه‌ته زانستیه‌كان و چۆنیه‌تی وتنه‌وه‌ی.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵانی رابردوودا به‌هاریكاری توانای سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كۆمه‌لێ له مامۆستایانی كۆمپیوته‌ری كوردستان له نهمساو له كوردستان له لایه‌ن راهێنه‌رانی ده‌زگای ناوبراو توانرا لهفێسی یه‌كه‌م (24) مامۆستا به‌شداری خولی (ICDL)بكه‌ن له‌لایه‌ن كۆمپانیای بیت میدیا بۆ ماوه‌ی (8) ههفتهرۆژانه (6) كاتژمێرله فێسی دووه‌م (36) مامۆستا به‌شداری خولی نه‌مساوی بكه‌ن له‌لایه‌ن هه‌مان كۆمپانیا بۆ ماوه‌ی (30) هه‌فته رۆژانه (6) كاتژمێر بۆ بابه‌ته‌كانی( پرۆگرامینگ. نێت وێرك. ویب دیزاین) دوای ته‌واوكردنیان له‌لایه‌ن كۆمپانیای ناوبراو به‌سه‌ركه‌وتووی بروانامه‌ی ده‌رچوونیان پێدرا.
شایانی باسه خوله‌كه له په‌یمانگه‌ی كۆمپیوته‌ری سلێمانی تا 20-8-2010 به‌رده‌وام ده‌بێت و (42) مامۆستای پسپۆری كۆمپیوته‌ری سه‌رجه‌م په‌یمانگه‌كانی كۆمپیوته‌ر له كوردستان به‌شدارن رۆژانه 6 كاتژمێربابهتهكان ده‌خوێنن بۆ راهێنانی مامۆستایانی نوێ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی (پرۆگرامینگ. نێت وێرك . ویب دیزاین) به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدان و پێشخستنی ئاستی زانستی‌یان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له رووی زانستی وانه‌كان به‌شیاوی بیلێنهوهو له‌ئاستی زانستیه‌كانی سه‌رده‌م بن.