
دووشه‌ممه 19/7/2010 به‌ڕێز سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له بهرٍِێز ستیفان پنتل كونسوڵی گشتی تازه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان.
سه‌فین دزه‌یی پیرۆزبایی له ستیفان بانتل كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌كو كونسوڵی گشتی تازه‌ی ئه‌ڵمانیا و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له كاره‌كانیدا، ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌شی نیشاندا بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك له پێناو سه‌رخستنی كاره‌كانی به‌رێزیان و درێژه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و كونسوڵگه‌ریی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان و سه‌رخستنی خوێندنی ئه‌ڵمانی له هه‌رێمدا.
كونسوڵی گشتی تازه‌ی ئه‌ڵمانیا هیوای خواست كه بتوانێ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم په‌ره به پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌ڵمانی بدات له هه‌رێمی كوردستاندا‌و، ئاسۆی په‌یوه‌ندییه پهروهردییهكانی نێوان هه‌ردوولا زیاتر به‌ره‌وپێش بچێت.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده رۆلی سه‌نته‌ری ئاگیفی ئه‌ڵمانی به‌رزنرخاند له‌كردنه‌وه‌ی خولی پیشه‌یی به‌رده‌وام، چونكه كوردستان پێویستی به پسپۆرییه ته‌كنیكییه‌كان هه‌یه له بازاڕی كاردا