
به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیوانی وه‌زاره‌تدا پێشوازی له‌شاندێكی باڵای رێكخراوی (ئاگێف)ی ئه‌ڵمانی كرد كه پێكهاتبوو له كلاوس دۆنهاپ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاگێف و جیهاد زێڕۆ و سامان سۆرانی ئه‌ندامانی رێكخراو.
شاندی میوان مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده روونكرده‌وه كه بریتی بوو له گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی چالاكییه پیشه‌ییه‌كانی سه‌نته‌ری ئاگێفی پیشه‌یی كه له سه‌ره‌تای مانگی ئایاری رابردوو به‌فه‌رمی له هه‌ولێر كرایه‌وه.
له ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئه‌و خوله پیشه‌ییانه كرا كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێویستی پێیه‌تی بۆ به‌هێزكردنی توانای مرۆیی مامۆستایانی بواری خوێندنی پیشه‌یی، به هه‌رسێ به‌شی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و بارزگانییه‌وه.
سه‌فین دزه‌یی وێڕای به‌رزنرخاندنی چالاكییه‌كانی رێكخراوی ئاگیفی ئه‌ڵمانی بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ره‌وشی خوێندنی پیشه‌یی و په‌ره‌پێدانی توانای پیشه‌وه‌ران له هه‌رێمی كوردستاندا، ئاماژه‌ی به گرنگی رۆلی كادیرانی ته‌كنیكی كرد، بۆ ئه‌نجامدانی كاری داموده‌زگاكان به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵ و سه‌ركه‌وتووانه.
هه‌روه‌ها دزه‌یی دووپاتی كرده‌وه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له روانگه‌ی سیستمی نوێی خۆیدا هه‌رده‌م له‌هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی ئاماده‌ییه پیشهییهكاندایه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچووانی ئه‌م به‌شانه ببنه كادیری ته‌كنیكی پسپۆر‌و له بازاڕی كاری هه‌رێمدا سوودیان لێ وه‌ربگیرێت، به‌تایبه‌تیش كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان به قۆناغێكی گه‌شانه‌وه‌ی ئابووری و بارزگانی و پیشه‌سازی گرنگدا تێده‌په‌ڕێت، بۆیه گرنگه ده‌رچووانی ئه‌م به‌شانه به بازاڕی كار ببه‌سترێنه‌وه