
ئهمرِۆ بهرِێوبهرایهتى گشتى ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامى خولی دووه‌مى ئه‌زموونه گشتییه‌كانى هه‌ردوو قۆناغى نۆى بنهرِهتى و دوازده‌ى ئاماده‌یی به هه‌ر سێ به‌شه‌كانى ( وێژه‌یی، زانستى، پیشه‌یی) راگه‌یاند.
له‌م باره‌یه‌وه مامۆستا باپیر به‌كر بهرِێوبهرى گشتى ئه‌زموونه‌كان له لێدوانێكى رۆژنامه‌نووسیدا گوتى:
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 15/9/2008 ئه‌نجامى ده‌رچوونى قوتابیان و خوێندكارانى پۆلی نۆی بنهرِهتى و دوازده‌ى ئاماده‌یی به هه‌رسێ به‌شی (وێژه‌یی، زانستى، پیشه‌یی) راگه‌یه‌ندرا
هه‌روه‌ها بهرِێز باپیر به‌كر گوتى:
هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ گشت خوێندكاره سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌خوازین و هیوادارین ئه‌وانه‌ى ده‌رنه‌چوونه هه‌وڵ و كۆشش بكه‌ن تا له ساڵى داهاتوودا ئه‌نجامى باش وه‌ده‌ست بهێنن.
بهرِێوبهرى گشتى ئه‌زموونه‌كان، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئهمرِۆ 15/9 قوتابیانى نۆى بنهرِهتى ده‌توانن له خوێندنگه‌كانیان ئه‌نجامه‌كان وه‌ربگرنه‌وه‌و، سبه‌ى 16/9/2008 قوتابیانى ئاماده‌یی ده‌توانن ئه‌نجامه‌كانیان له قوتابخانه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه.
له‌گه‌ڵ هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موولایه‌ك...